بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مهسعود بارزانی، دهشڵێت: "ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت".
مهسعود بارزانی ئهمڕۆ شهممه له پهیامێكدا لهبارهی ڕوداوهكانی سوریا، باسی لهوهكردوه، "بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچون بۆ ڕوداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سوریا ڕو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕوداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنوسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وائەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قوڵ بکاتەوە".
مهسعود بارزانی دهڵێت: "ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت."
Your Comment